پێم خۆشه به‌دیدێكی هونه‌ریی قسه له‌سه‌ر هونه‌ری زاهیر عه‌بدوڵا بكه‌م و تیشك بخه‌مه سه‌ر چه‌ند جه‌مسه‌رێكی هاو ته‌ریب له‌بواری شانۆ‌و درامادا.
ئه‌و وه‌ك ئه‌كته‌رێكی شانۆیی ده‌ستی پێكرد، به‌ڵام له ماوه‌یه‌كی كورتی ته‌مه‌نی هونه‌ی دا، له‌سه‌ره‌تاكانی كاری هونه‌ریی دا. چانسی ڕه‌خساندنی ده‌رفه‌تی دروست بوونی كاراكته‌رێكی بۆ هاته پشه‌وه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند سه‌باح عه‌بدولڕه‌حمان، له‌نمایشی (هه‌بوو نه‌بوو ) كه بریتی بوو له‌كاراكته‌ری ئۆمه‌ر چاو چنۆك.
ئه‌م كاراكته‌ره كه له سه‌ره‌تای هه‌شتاكانه‌وه تا ئێستا به زاهیره‌وه لكاوه، فاكته‌رێكی بنه‌ڕه‌تی بوو بۆ به‌زیندوو ڕاگرتنی زاهیرو به‌رده‌وام بوونی له‌كاری هونه‌ری دا.
تا ئێستا وێڕای چه‌ندین به‌رهه‌می جۆراو جۆر له هه‌ردوو بواری شانۆ ودرامادا. هیچ كاراكته‌رێك به‌قه‌د عومه‌ر چاوچنۆك ناوداریه‌تی بۆ زاهیر په‌یدا نه‌كردووه‌و زاهیری نه‌گه‌یاندۆته ئه‌و ئاسته.
پێشم وایه زۆر ئاسته‌مه جارێكی تر زاهیر بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و ئاسته‌ی له‌و كاراكته‌ره‌دا بینی،
له درامای (گه‌ڕه‌كه‌كه‌مان ) دا له‌گه‌ڵ ده‌رهێنه‌ر سه‌عدون یونس، دیسان زاهیڕ عه‌بدوڵا هه‌نگاوێكی به پێزی هاوێشت و وه‌ك كاراكته‌رێكی میللی ( ته‌ها) توانی پێگه‌ی خۆی له‌دراماكه‌دا بكاته‌وه،
سه‌ركه‌وتنی زاهیر له گه‌ڕه‌كه‌كه‌ماندا ده‌بوا به‌رده‌وامی پئ بدرێت به‌ڵام له‌ئه‌نجامی ون بوونی ده‌رهێنه‌ری باش و پسپۆر، بۆشاییه‌كی فره‌وان بۆ زاهیر په‌یدابوو كه زۆر له كاره‌كانی به ناچاری به‌ڕێ بكا ، بێ ئه‌وه‌ی هێچ بژارێكی بۆ ڕۆڵ‌و كاراكته‌ره‌كان به‌ئاره‌زووی خۆی بن.
ئه‌م حاڵه‌تی قه‌یرانی به‌رهه‌م و ده‌رهێنه‌ر هه‌ر ته‌نها زاهیری نه‌گرتۆته‌وه، بگره زۆرینه‌ی هونه‌رمه‌ندانی بواری شانۆ‌و دراما به‌ده‌ست ئه‌م كێشه‌یه‌وه ده‌ناڵێنن.
له‌و حناڵه‌تانه‌دا ئه‌كته‌ر بژارده‌یه‌كی غه‌یره قه‌بوڵ كردنی بۆ نامێنێته‌وه، ئه‌گه‌رچی ڕه‌نگه له‌وه دڵنیا بێت به‌رهه‌مه‌كه ئیزافه‌یه‌ك ناخاته سه‌ر ئه‌رشیفی ڕابووردووی.
زاهیر له‌گه‌ڵ زۆر ده‌رهێنه‌ری وه‌ك سه‌باح عه‌بدلره‌حمان و سه‌عدون یونس و ئومێد كه‌مال و چه‌ند ده‌رهێنه‌رێكی دیكه وه‌ك ئه‌كته‌ر كاری كردووه، به‌ڵام تا ئێستاش ڵه‌و هه‌لو مه‌رجه خنكاوه‌ی هه‌بووه. بۆی نه‌لواوه وه‌ك پێویست ئه‌و فۆرمه بگۆڕێ كه‌لێی ڕاهاتووه.
خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌كته‌ر نه‌توانێ تا زه‌مه‌نێك ئه‌و كاراكته‌ره په‌یدا بكا، كه زاهیر به‌ستایلێكی تر‌و جیا له‌جاران نیشان بدا، ئه‌وه وه‌ك ئه‌كته‌ر زیان به‌هونه‌ری خۆی ده‌گه‌یه‌نێت.
مه‌به‌ستم له‌گۆڕینی فۆرم، گۆڕینی ڕۆڵی ئه‌كته‌ر نیه له‌نمایشێكه‌وه بۆ نمایشێكی تڕ، به‌ڵكو مه‌به‌ستم له‌گۆڕینی فۆرم و ستایلی نواندنه، ئه‌مه‌ش دیارترین دیارده‌ی به‌هێز بوونی ئه‌كته‌ره له‌ڕووی جه‌سته‌و ئیلقاو پێرفۆرمانسی نواندن
زۆر هه‌قیقه‌تی تاڵ له‌واقیعی درامای كوردی دا هه‌یه، به‌ڵام نه‌بینه‌ر نه ڕه‌خنه‌گر قه‌بوڵی هیچ پاساوێك ناكه‌ن بۆ ده‌رهێنه‌رو ئه‌كته‌ر به‌غه‌یره ئه‌وه نه‌بێت هه‌یه.
زۆر فاكته‌ری هونه‌ریی تریش هه‌ن هۆكارن بۆ لاواز بوونی ئه‌كته‌ر كه وه‌ك زه‌روره‌تێكی بنه‌ڕه‌تی ده‌بێت بوونی هه‌بێت له پیشه‌ی ئه‌كته‌ر بووندا، كه‌چی له‌و پیشه‌یه‌دا بوونیان نیه.
له‌وانه كه‌می ئه‌زموون و توانای لاوازی هه‌ندێ له‌ده‌رهێنه‌ران و نه‌بوونی وۆرك شۆپ و هوشیاریی هونه‌رییدا
تا ئێستا زاهیر له‌ڕووی جه‌سته‌وه، توانایه‌كی باش و حه‌ماسێكی زۆری بۆ نواندن هه‌یه‌و كاری زۆریشی كردووه، به‌ڵام تا ئێستا ئیزافه‌یه‌كی له‌پێشترو سه‌ركه‌وتوو تری پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ته‌مه‌نه‌دا
به به‌خششی گه‌وره‌تڕ ئه‌و ڕابوودوه‌ی خۆی زیندوو كاته‌وه.
له زنجیره‌ی سه‌مه‌ره‌دا به‌و هۆكارانه‌ی باسم لێوه كردن، زاهیڕ دیسان ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی نه‌درایێ
كاراكته‌رێكی جێگیری خاوه‌ن شواناس و ئامانج و ڕه‌گو ڕیشه له‌و حاڵه‌ته ڕاگوزاره ده‌ربێ و ئامشۆ بوونێكی قوڵتر له‌گه‌ڵ بینه‌ردا په‌یدا بكات.
حه‌یده‌ر عه‌بدولڕه‌حمان
به‌ره‌و كوێ؟ زاهیر عه‌بدوڵڵا.. دوای عومه‌ر چاوچنۆك
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.