Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 23:30

پارێزگاری هەولێر و کونسڵی ئەمریکا جەخت لە هاوکارى و هەماهەنگى هاوبەش دەکەنەوە

کوردستان TV
100%

                                                                           
ئەمڕۆ چوارشەممە 2022.6.1، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، سەردانى کونسڵخانەى ئەمریکا لەهەولێر کرد و لەگەڵ ڕۆبەرت پالەدینۆ، کونسڵی ئەمریکا لەهەولێر کۆبۆوە.
لەسەرەتاى کۆبوونەوەکدا، وێڕاى ئەوەى باس لەسەردانى شاندى پارێزگاى هەولێر بەسەرۆکایەتى بەڕیز پارێزگارى هەولێرکرا بۆ ئەمریکا، کە لەچوارچیوەى سەردانەکەیاندا چەندین دیدار و کۆبوونەوەى گرنگى لەگەڵ بەرپرسانى ئەو وڵاتە ئەنجامدا و لەئاکامیدا دەرەنجامى زۆرباشى بۆ هەردوولا لێکەوتەوە و سەردانەکە بەسەرکەوتووى کۆتایی پێهات، هەردوولا جەختیان لە هاوکارى و هەماهەنگى هاوبەشى نێوان پارێزگاى هەولێر و کونسوڵخانەى ئەمریکا لە هەولێر و پەیوەندی پتەوی دولایەنەی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا کردەوە. 
لەتەوەرێکى ترى کۆبوونەوەکەدا، گفتوگۆ لەبارەى ئالوگۆڕى بازرگانى و دۆزینەوەى دەرفەتى کار بۆ کۆمپانیاکانى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و سوود وه‌رگرتن لە ئه‌زموونی ئه‌م وڵاته‌‌ بۆ زیاتر پێشكه‌وتنی‌ هه‌ولێرى پایتەختى هەرێمى کوردستان کرا، لەوبارەیەشەوە پارێزگارى هەولێر، ئاماژەى بەوەدا لەپێناو گەشەسەندن و پەرەپێدانی ئابووریی و بازرگانی و پیشەسازیی لەهەولێرى پایتەخت، ئاماده‌ین هەموو ئاسانکارییەکی یاسای و کارگێڕى پێشکەش بە کۆمپانیاکان و بازرگانانى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و گەڕانەوەى کۆمپانیا ئەمریکایەکان بکەین تاوەکو ڕۆڵ و کاریگەریان هەبێت لە بەرەوپێشبردن و پێشخستن و په‌ره‌پێدانی بازرگانى و پیشەسازی و وەبەرهێنان لەهەولێرى پایتەخت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.