Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 23:24

نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له‌ يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان ده‌كات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2022/06/01 بە بۆنەی 47 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پیرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتی و ئەندامان و جەماوەری یەکێتی کرد.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە کە " نێچيرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى ‏كوردستان له‌ په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى، ‏سه‌رۆكى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان، له‌ يادى 47 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى ‏يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستاندا، پيرۆزبايى له‌ باڤڵ تاڵەبانی و له‌ سه‌ركردايه‌تى و ‏ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى يه‌كێتى كرد." ‏

ئەوەشی خستەڕوو کە "نێچيرڤان بارزانى وێڕاى ئاما‌ژه‌دان به‌ ڕۆڵى كاريگه‌رى يه‌كێتيى نيشتمانيى ‏كوردستان و سه‌رۆك مام جه‌لال له‌ بزاڤى ڕزگاريخوازيى كوردستاندا، هه‌موو ئه‌و ‏تێكۆشه‌ر و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌ى به‌ بير هێنايه‌وه‌ كه‌ له‌پێناو ئازاديى كوردستان و ‏له‌ ڕێزه‌كانى يه‌كێتيدا، خه‌باتيان كردووه‌ و قوربانييان داوه. "

ئاماژەی بەوەش دا کە "هه‌ر له‌م ياده‌دا نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌ پێويستيى كارى هاوبه‌ش و ‏پێكه‌وه‌يى و ته‌بايى و يه‌كڕيزيى نێوان ته‌واوى لايه‌نه‌ كوردستانييه‌كان كرده‌وه‌ ‏له‌پێناو پاراستنى فيدرالى و قه‌واره‌ى سياسيى هه‌رێمى كوردستان و مافه‌ ‏ده‌ستوورييه‌كانى گه‌لى كوردستاندا. هه‌ر له‌مباره‌يه‌وه‌ ڕۆڵى يه‌كێتيى نيشتمانيى ‏كوردستانى به‌ گرنگ و كاريگه‌ر له‌ قه‌ڵه‌م دا.‏"

ئەوەش هاتووە کە "لاى خۆيه‌وه‌ بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى سه‌رۆكى يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستان، ‏سوپاس و پێزانينى خۆى و يه‌كێتيى نيشتمانيى كوردستانى بۆ پيرۆزبايى و ‏په‌يوه‌نديى سەرۆکی هەرێم ده‌ربڕى و هه‌وڵه‌كانى نێچيرڤان بارزانى له‌پێناو ‏يه‌كڕيزى و كۆكردنه‌وه‌ى لايه‌نه‌ سياسييه‌كاندا، به‌رز نرخاند.‏"

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.