دادگایه‌كی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م بڕیاری له‌سه‌ر قێزه‌وه‌نترین تاوان ده‌ركرد كه له مێژووی وڵاته‌كه‌دا تا ئێستا له دادگاكان تۆمار كرابێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م دادگای ڕه‌سافه‌ی شاری به‌غدای پایته‌خت لێكۆڵینه‌وه‌ی له تاوانێكی قێزه‌وه‌ن كرد، ئه‌ویش ده‌ستدرێژی سێكسی كوڕێك بوو بۆ سه‌ر باوكی.
دادوه‌ری دادگای ڕه‌سافه ڕاسته‌وخۆ بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ كوڕه‌كه ده‌ركرد دوای سه‌لمێنرا كه كوڕه‌كه تاوانه‌كه‌ی ئه‌نجامداوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان كوڕه‌كه هه‌ڵساوه به پێدانی ده‌رمانی بێهۆشكه‌ر به باوكی و دواتریش ده‌ستدرێژی سێكسی كردۆته سه‌ری.
هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه باوكه‌كه چه‌ند جارێك ڕه‌تی كردبووه‌وه كوڕه‌كه‌ی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ ئه‌و كچه بكات كه خۆشی ده‌وێت، ئه‌مه وای له كوڕه‌كه‌ی كردووه به‌مشێوه‌یه تۆڵه له باوكی بكاته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.