ئه‌مڕۆ چوارشه‌م بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز ناوچه‌كانی باشووری ڕۆژئاوای چینی هه‌ژاند و به‌هۆیه‌وه چه‌ند كه‌سێك گیانیان له‌ده‌ست دا و بریندار بوون.
تۆڕی هه‌واڵی (سی سی تی ڤی) چینی له ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌زانی چینی گواستییه‌وه: زه‌وی له‌رزه‌كه به پله‌ی 6.1 پله‌ی ڕێخته‌ر بووه و كاتژمێر نزیكی 5ی سه‌رله‌ئێواره له ناوچه‌ی لووشان له‌نزیك شاری یان له هه‌رێمی سیچوانی باشووری ڕۆژئاوی چین ڕوویداوه.
به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 6ی تریش بریندار بوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.