Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 21:26

وەزیری دارایی سەردانی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان دەکات

کوردستان TV
100%

وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە 2022/06/01 بۆ لابردنی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م جوڵه‌ی بازرگانی سەردانی پەروێزخانی کرد.

وەزارەتی دارایی بڵاوی کردەوە کە " ئاوات جەناب نووری وەزیری دارایی و ئابووری ھەرێمی کوردستان به‌ ئامانجی لابردنی ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م جوڵه‌ی بازرگانی، بەشێوەیەکی مەیدانی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێز خانی بەسەرکردەوە و لەگەڵ عەباس ئیسماعیل، سەرپەرشتیاری کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان و سەرجەم لێپرسراوانی بنکە مەدەنی و سەربازییەکانی دەروازەکە کۆبووەوە و گفتوگۆی پێویست لەبارەی گرفت و ئاستەنگەکانی جوڵەی بازرگانی و گەشتیاری و کەمبوونەوەی ڕێژەی داھات لە ڕێگەی دەروازەکەوە کرا."

ئەوەشی خستەڕوو کە "سەرپەرشتیاری دەروازەکە و ئامادەبوانی کۆبوونەوەکە داوایان کرد بە ئامانجی زیاترکردنی داھات و زیاترکردنی جوڵەی بازرگانی کارئاسانی بۆ ھاوردەکردن و ھەناردەکردنی کاڵاکان و شێواز و نرخی گواستنەوە و ڕسوماتەکان بکرێت"

ئاماژەی بەوەش دا کە وەزیری دارایی دوای خستنەڕووی ڕوونکردنەوە و ھەوڵەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری، بۆ کۆکردنەوەی داھات و شێوازی دابەشکردنەوەی بۆ مووچە و پرۆژەکان، بەڵێنی دا بەزووترین کات لەگەڵ نوێنەری سەرجەم وەزارەتەکان کۆبوونەوەی تایبەت بەو پرسانە بەڕێوە بچێت، لەدوای کۆبوونەوەکەش لەگەڵ نوێنەری سەرجەم بازرگانانی سنوورەکە کۆبووەوە و نوێنەری بازرگانان سەرجەم گرفتەکانی بەردەم کارە بازرگانیەکانیان خستەڕوو.

لە ڕاگەیەنراوەکەی وەزارەتی دارایی ئەوەش هاتووە کە "وەزیری دارایی بەڵێنی ئەوەی دا بە نوێنەری بازرگانان لەگەڵ سەرجەم ئەو وەزارەتانەی کە کاری پێکەوەییان ھەیە لە دەروازەکان کۆبوونەوەیەکی تایبەت ئەنجام بدەن بە ئامانجی کارئاسانی بۆ زیاترکردنی جوڵەی بازرگانی و زیاتر بوژاندنەوەی دەروازەکە لەپێناو زیاترکردنی داھات و سود گەیاندن بە ھاووڵاتییان بەگشتی و بازاڕ و بازرگانان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.