پارێزگای ههولێر بۆ ڕەواندنەوەی مەترسی دروستبوونیی لافاو بە گوژمەی زیاتر لە 2 ملیار دینار، ئاوەڕۆیەكی سندووقی دروست دهكات.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری ههولێر ڕایگهیاند: بۆ ڕەواندنەوەی مەترسی دروستبوونی لافاو لە هەولێر بە گوژمەی 2 ملیار و 429 ملیۆن و 370 هەزار دینار پڕۆژەى ئاوەڕۆی سندووقی بە درێژی (1200) مەتر دروست دهكرێت.
ڕاشیگهیاند: پڕۆژهكه لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاو و ئاوەڕۆی هەولێر بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان دروست دهكرێت.
ههروهها ڕایگهیاند: درێژی پڕۆژهكه 1200 مەتره و لە لای باڵەخانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەست پێ دەکات تاوەكو شەقامی 60 مەتری نزیک سایلۆ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.