به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ده‌ستگیكردنی 21 سواڵكه‌ری له شوێنه گشتییه‌كان ڕاگه‌یاند كه ببوونه مایه‌ی بێزاری هاووڵاتییان.
پۆلیس ڕایگه‌یاند: بەشی پۆلیسی ڕێككاری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە هەڵمەتێکدا لە ناوچەی پیشەسازی باکوور و ناو شارۆچکەی عەنکاوە و بەردەم چێشتخانەکان و ترافیكلایت و شوێنە گشتییەكان، لە ماوەی یەک ڕۆژدا (21) سواڵکەریان دەستگیر كرد.
ڕاشیگه‌یاند: سواڵكه‌ره‌كان پێکهاتبوون لە (9) پیاو و (8) ئافرەت و (4) منداڵ، كە داوای ھاوکارییان لە خەڵك دەكرد و ببوونە مایەی بێزاری بۆ هاووڵاتییان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه سەرجەم سواڵکەرەكان بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددەی (390) لە یاسای سزادان ڕاگیران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.