Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 21:21

ئومێد خۆشناو پیرۆزبایی له‌ یه‌كێتی ده‌كات

کوردستان TV
100%

پارێزگاری هه‌ولێر ئه‌مڕۆ چوارشه‌م په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كرد به‌بۆنه‌ی 47مین ساڵیادی دامه‌زراندنییه‌وه‌.

ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر له‌ په‌یامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاند: بە بۆنەی (47)مین ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی سەرۆک و سەرکردایەتی و ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی دەکەین و هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازین.

ڕاشیگه‌یاند: ئومێد دەکەین یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان و هێزەکانی دیکە، بەتەبایی و یەکڕیزی دەسکەوت و مافی زیاتر بۆ خەڵکی کوردستان بەدەست بهێنن.

هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: لەم یادەدا وەکو ئیدارەی خۆجێیی هەولێر تەئکید لە پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندیی و هەماهەنگی و هاوکاری نێوان مەڵبەندی 3ی یەکێتیی و پارێزگای هەولێر دەکەینەوە، دەخوازین پەیوەندییەكی تۆکمە و باشمان لەگەڵ سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەكان هەبێت، تاوەکو بتوانین زۆرترین خزمەت پێشکەش بە هاووڵاتییانی سنوورى پارێزگاکەمان بکەین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.