سبه‌ی پێنجشه‌م ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی 5ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت و سه‌ره‌تاش له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ست پێ ده‌كات.
پێشتر وا بڕیاربوو ڕۆژی یه‌كشه‌می داهاتوو له ڕێكه‌وتی 5/6/2022 ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه بكرێ و سه‌ره‌تاش فه‌رمانبه‌ر و مووچه‌خۆرانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی مووچه وه‌ربگرن.
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕیاریداوه چه‌ند ڕۆژێك دابه‌شكردنی مووچه پێش بخات و سبه‌ی پێنجشه‌م مووچه‌ی لیوا هاوبه‌شه‌كانی سه‌ر به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دابه‌ش بكات كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تییه‌وه دابین ده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌كی نافه‌رمی پێشتر به (كوردستان تیڤی) ڕاگه‌یاندبوو كه هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی چه‌ند وه‌زاره‌تێك دابه‌ش ده‌كرێت له‌وانه وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و ناوخۆ و شه‌هیدان، دواتریش له ڕۆژانی داهاتوودا سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌ته‌كانی تر به‌پێی خشته‌ی دیاریكراو مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.