Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 21:20

لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی ڕەزامەندی خەرجکردنی زیاتر لە چوار ملیار و 500 ملیۆن دینار بۆ شارەدێیەک درا

کوردستان TV
100%

لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە شارەدێی دەرکاری سەر بە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 1ـی حوزەیرانی 2022 رەزامەندی درا لەسەر جێبەجێکردنی ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری بە گوژمەی زیاتر لە چوار ملیار و 500 ملیۆن دینار لەسەر بووجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: گۆهدار شێخۆ، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ سەردانی ناحییەی دەرکاری کرد و لەگەڵ بەرپرسانی ئیداری دەڤەرەکە کۆبووەوە.

ڕاشیگەیاند: لە کۆبوونەوەکەدا سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ رایگەیاند لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و بۆ بەرژەوەندی گشتی خەڵکی دەڤەرەکە و دانیشتوانی ناحییەی دەرکار، ڕەزامەندی لەسەر جێبەجێکردنی ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاری بە گوژمەی چوار ملیار و 650 ملیۆن دینار لەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان درا.

ئەوەشی خستەڕوو کە "سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆیی زاخۆ روونی کردەوە کە پڕۆژەکان بریتیین لە قیڕتاوکردنی شەقامە ناوخۆییەکان لە ناحییەی دەرکار، لەگەڵ دروستکردنی ئاوەڕۆ، هەروەها قیرتاوکردنی شەقامە ناوخۆییەکان لە کۆمەڵگەی بیرسڤێ و دروستکردنی ئاوەڕۆ بە گوژمەی 600 ملیۆن دینار، هاوکات دروستکردنی ژووری پەمپ و دابینکردنی پەمپ بۆ پڕۆژەی ئاوی (هیزاوا – دەرکار) بە گوژمەی 100 ملیۆن دینار، هاوکات نۆژەنکردنەوەی رێگەی گوندەکانی بەرزێر و شەرانش تاوەکو دەشتەتەخ، هەروەها نۆژەنکردنەوەی ڕێگەی گوندەکانی ئیسف ئاغا و ئەیوب و سنداڤا بە گوژمەی 700 ملیۆن دینار، هاوکات نۆژەنکردنەوەی تاڤگەی شەرانش و ئەشکەوتی بهێرێ بە گوژمەی 200 ملیۆن دینار.

ئاماژەی بەوە داوە کە ئاشکراشی کرد کە سەرۆکی حکوومەت رەزامەندی داوە لەسەر خەرجکردنی بڕی سێ ملیار و 50 ملیۆن دینار بۆ دروستکردنی نەخۆشخانەیەک لە جۆری Class A و جووت سایدی سەرەکی ناحییەی دەرکار.

لە ڕاگەیەنراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری باس لەوەش کراوە کە "لە کۆبوونەوەکە سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ ڕایگەیاند پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لە هەر ناوچەیەکی کوردستان ئەرک و مافە. دووپاتیشی کردەوە کە لە ئایندەدا هەرچی پێویست بێت لە دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان بۆ ناحییەی دەرکار ئەنجامی دەدەن."

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.