سه‌رۆكی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنانی هه‌رێمی كوردستان له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به دروستكردنی یه‌كه‌ی نیشته‌جێبوونی كرێنشینان ڕایگه‌یاند، ئەولەویەت بۆ کەسانی شایستەیە و سەرۆکی حکوومەت قبوڵی نییە کەس بە واستە له‌و یه‌كانه سوودمەند بێت.
ڕاگه‌یاندنی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان بڵاوی كرده‌وه: ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ده‌ستیان به یه‌كه‌م هەنگاو بۆ دروستکردنی 20 هەزار یەکەی کرێنشینان كرد.
ڕاشیگه‌یاند: ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان لەگەڵ دامەزراوەی "کان" تاوتوێی میکانزمی دروستکردنی یەکەکانی کرد لە ڕووی کوالێتی و خەرجی و خزمەتگوزاری.
د. محه‌مه‌د شوكری سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان ئاماژەی بەوە کرد: سەرۆکی حکوومەت ڕایسپاردوون كه پڕۆژەکان بە کوالێتییەکی باش و نرخێکی هەرزان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دروست بکرێن، هەروەها پێویستە پڕۆژەکان ببنە نموونەیەک لە ڕووی بوونیاتنان و مەرجەکانی سەلامەتی و خزمەتگوزاری.
ئاشکراشی کرد كه سەرۆکی حکوومەت قبوڵی نییە بە واستە کەس له یه‌كه‌كان سوودمەند بێت، هه‌روه‌ها ئەولەوییەتیش بۆ کەسانی شایستەیە.
دوێنێ سێشه‌م مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی بە بەدواداچوون و ڕێکارەکانی جێبەجێکردن و دروستکردنی ئەو 20 هەزار یەکەی نیشتەجێبوونە کرد کە بڕیارە بۆ کرێنیشینان و کەمدەرامەتان لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان بە هاوکاری کەرتی تایبەت دروست بکرێن.
لە کۆبوونەوەکەدا کە وەزیرە پەیوەندیدارەکان ئامادەی بوون، سەرۆکی حکوومەت لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد لە زووترین کاتدا دەست بە ڕێکارەکانی دروستکردنی ئەو یەکانە بكه‌ن کە بە نرخێکی کەم و قیستی درێژخایەن و بە کوالێتییەکی باش دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.