Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 21:20

کار و کاروباری کۆمەڵایەتی: كه‌موكورتی له‌ خزمه‌تكردنی‌ منداڵ ‌و پاراستنی‌ مافه‌كانی هه‌یه‌

کوردستان TV
100%

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی جیهانیی منداڵان ڕایگەیاند کە لە هەرێمی کوردستان كه‌موكورتییه‌كی‌ زۆر له‌ خزمه‌تكردنی‌ منداڵ ‌و پاراستنی‌ مافه‌كانی هه‌یه‌.

لە ڕاگەیەنراوێکدا وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵان 1ـی 6 پیرۆزبایی ئاراستەی منداڵان کرد و ڕایگەیاند: جوانترین پیرۆزبایی‌ ئاراسته‌ی‌ منداڵانی‌ كوردستان‌ ده‌كه‌ین، ئومێد ده‌كه‌ین كوردستانی‌ خۆشه‌ویست لانه‌یه‌كی‌ ئارام بێت بۆ منداڵان‌و باوه‌شی‌ خێزانه‌كان‌ و دامه‌زراوه‌كان گه‌وره‌ترین ناوه‌ندی‌ په‌روه‌رده ‌و فێربوونێكی‌ ڕاست‌ و دروست ‌و پێشكه‌وتووی‌ دوور له‌ توندوتیژی‌ بێت.

ڕاشیگەیاند: لە ھەندێ بەڕێوەبەرایەتی گشتییەکانمان بە پێشکەشکردنی چەندین چالاکی جۆراوجۆر لە ( کەمپەکان، بەڕێوەبەرایەتی چاودێری کۆمەڵایەتی، ژمارەیەک لە سەنتەرەکانمان لە قەزاو ناحییەکان و ژمارەیەک لە دایەنگە حکوومی و ناحکوومیەکان) ڕۆژەیان منداڵان بەرز ڕاگرت.

ئەوەشی خستەڕوو کە و هه‌ر له‌م بۆنه‌یه‌دا خۆمان به‌ خۆشحاڵ ده‌زانین كه‌ له‌ بواری‌ خزمه‌تكردنی‌ منداڵاندا بەشدارین و مافەکانیان بۆ دەستەبەر دەکەین به‌ ڕێگه‌ی‌ جیاجیا، به‌تایبه‌ت له‌ ڕێگه‌ی‌ پڕۆژەیاسای پاراستنی منداڵ و خێزان  و هێڵی گەرمی منداڵان( 116  ) ده‌روونی‌‌ و كۆمه‌ڵایه‌تی‌ بۆ منداڵ‌ و خێزان، پڕۆژەی جێگرەوەی خێزان و داکۆکی تەواو لە مافەکانیان دەکەین.

ئاماژەی بەوەش دا کە وەک وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی‌‌ ‌ له‌ ڕوانگه‌ی‌ هه‌ستیاری‌ پرسی‌ منداڵ‌ و ئاینده‌ی‌ كه‌ ئاینده‌ی‌ ‌میللەتەکەمانە  وابه‌سته‌ی‌ په‌روه‌رده ‌‌و ژیانی‌ ئێستا‌ی‌ منداڵانه‌، پێمان وایه‌ كه‌موكورتییه‌كی‌ زۆر هه‌یه‌ له‌ خزمه‌تكردنی‌ منداڵ‌ و پاراستنی‌ مافه‌كانیدا له‌ كوردستان‌ و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كان ‌و ڕێكخراوه‌كان‌ و خێزانه‌كان پێویسته‌ كاری‌ زیاتر بكه‌ین به‌ ئاراسته‌ی‌ خزمه‌تكردنی‌ منداڵ ‌و پاراستنی‌ مافه‌كانی ‌‌و ڕه‌خساندنی‌ دۆخێكی‌ شایسته‌ی‌ دوور له‌ توندوتیژی‌ جه‌سته‌یی ‌‌و ده‌روونی‌ بۆ ژیانیان تاوەکو له‌ هه‌موو بواره‌كاندا به‌ قۆناخێكی‌ گه‌شه‌ی‌ ته‌ندروستدا بڕۆن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.