سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان ئاشكرایان كرد، ئه‌مشه‌و چوارشه‌م گرتییان به‌هۆی كه‌می خزمه‌تگوزارییه‌وه له گرتووخانه‌یه‌كی شاری به‌غدا پشێوییان دروست كردووه و پاسه‌وانانیش خراونه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه.
پشێوییه‌كه له گرتووخانه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی ڕه‌شاد له ڕۆژهه‌ڵاتی شاری به‌غدا سه‌ریهه‌ڵداوه.
گرتییه‌كان به‌هۆی زۆری ژماره‌یان له ژووره‌كانی گرتووخانه پشێوییان دروست كردووه به‌تایبه‌تیش له وه‌رزی ئێستای گه‌رمادا.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا كه ته‌واوی هێزه‌كانیان خراونه‌ته ئاماده‌باشییه‌وه و خه‌ریكن دۆخه‌كه به‌بێ هیچ زیانێك كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه قسه له‌گه‌ڵ گرتییه‌كان كراوه و به‌شێكیان ڕه‌وانه‌ی بنكه‌كانی تری پۆلیس كراون بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌یان له گرتووخانه‌كان كه‌متر بێته‌وه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.