وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاوی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ڕێكخراوی (ZOA)ی هۆڵه‌ندی ئاماده‌یی پێشانداوه 15 پڕۆژه‌ی كشتوكاڵی له هه‌رێمی كوردستان دروست بكات.
ئەمڕۆ چوارشەم کەریم سلێمان بریکاری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو پێشوازی کرد لە رۆبێرت بۆنشخانسکر نوێنەری رێکخراویی(ZOA)ی هۆڵەندی لە هەوڵێر.
ئامانجی دیدارەکە بۆ مەبەستی گفتوگۆکردن بوو دەربارەی ئەنجامدانی 15 پرۆژەی کشتوکاڵی لە هەرێمی کوردستان لە کۆی 50 پرۆژە کە لە عێراق جێ بەجێ دەکرێت، پرۆژەکانیش لەسەر شێوازی بچووک و گەورە جێبەجێ دەکرێت.
پرۆژەکان لە چەند بوارێک خۆی دەبینێتەوە وەک بواری هاندانی جوتیاران بۆ چۆنییەتی داچاندن بە شێوازی سەردەمییانە و بەڕێوەبەری لە شێوازی کشتوکاڵکردن و ئاودێری و چۆنییەتی ساخکردنەوەی بەرهەمەکانیان دوای پێگەیشتن.
رێخراوەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه دوای ئەوەی جوتیارەکان لەو پرۆژە کشتوکاڵییانە بەرهەمەکانیان پێ دەگات، هاوكارییان ده‌كه‌ن به‌رهه‌مه‌كانیان هەناردەی بازاڕەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بکرێت بە مەبەستی ناساندن و ساخکردنەوەی بەرهەمەکانی جوتیارانی هەرێم بە بازاڕە جیهانییەکان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.