کەمێک پێش ئێستا ئاگر لە نەخۆشخانەیەکی پارێزگای سلێمانی کەوتەوە و بەهۆیەوە نەخۆشەکان لە نەخۆشخانەکە بۆ نەخۆشخانەکانی دیکەی شارەکە گواسترانەوە.
سەرچاوەیەک لە بەرگری شارستانی سلێمانی بە ئاراس ستار پەیامنێری (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: کاتژمێر 9:00ـی ئەمشەو چوارشەممە 1ـی 6ـی 2022 ئاگر لە نەخۆشخانەی (ڕۆیال)ـی تایبەت لە شاری سلێمانی کەوتەوە.
لەبارەی هۆکاری ئاگرکەوتنەوەکە ئەو سەرچاوەیە ڕاشیگەیاند: ڕووداوەکە بەهۆی گڕگرتنی مۆلیدە لە سەربانی نەخۆشخانەکە ڕووی دا.
سەبارەت بە زەرەر و زیانەکانیش ئاشکرای کرد کە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە، تەنها زیانی ماددی لێکەوتووەتەوە.
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش دا کە بۆ پاراستنی سەلامەتی گیانی نەخۆشەکان بۆ نەخۆشخانەکانی دیکەی شارەکە گواسترانەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.