به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ته‌ندروستی سلێمانی ئاشكرای كرد كه شه‌پۆڵێكی نه‌خۆشی سكچوون و ڕشانه‌وه له‌ناو منداڵان له شاره‌كه‌یان بڵاوبۆته‌وه و به‌هۆیه‌وه تا ئێستا 102 منداڵ داخلی نه‌خۆشخانه‌كان كراون.
د. پشده‌ر عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌ی دكتۆر جه‌مال ئه‌حمه‌د ڕه‌شیدی منداڵان ڕایگه‌یاند: ئێستا شه‌پۆڵێكی نه‌خۆشی سكچوون و ڕشانه‌وه له‌ناو منداڵان له شاری سلێمانی بڵاوبۆته‌وه.
ڕاشیگه‌یاند: له 48 كاتژمێری ڕابردوودا 163 منداڵ هاتوونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی دكتۆر جه‌مال ئه‌حمه‌د ڕه‌شیدی منداڵان، له‌و ڕێژه‌یه‌ش 102 منداڵیان تووشی سكچوون و ڕشانه‌وه بوونه.
د. پشده‌ر عه‌بدوڵا كه پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان و گه‌شه‌ی منداڵه بۆ ڕێگریكردن له تووشبوون به سكچوون و ڕشانه‌وه‌ی منداڵان، ئامۆژگاری دایك و باوكانی كرد ئه‌م هه‌نگاوانه بگرنه‌به‌ر:-
1- هەموو ئاوێک بکوڵێنە ئینجا ساردی بکەرەوه و بۆ خواردنەوە بەکاری بهێنە.
2- خواردن لەناو سەلاجە هەڵبگرە.
3- سەوزە و میوە پێش خواردن جوان بشۆرەوە.
4- زووزوو دەستی منداڵەکەت بشۆ بە تایبەت دوای تەوالێتکردن.
5- پاک‌وخاوێنی تەوالێت و حەمام زۆر گرینگە.
6- بەکارنەهێنانی خاولی و پەرداخ و کەوچکی یەکتر.
7- دوورکەوتنەوە لە خواردنی دەرەوە بە تایبەت ئەوانەی سەر عەرەبانەکان.
8- باش کوڵاندنی گۆشت و خواردنەکان.
ئه‌م پزیشكه پسپۆڕه داواشی له دایك و باوكان كرد لە خۆیانه‌وە دەرمان نه‌ده‌نه منداڵه‌كانیان، چونکە هۆکارەکانی نه‌خۆشییه‌كان جیاوازن و چارەسەرەکانیشیان جیاوازن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.