Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 19:25

بڕیاری دابینکردنی نەوت پێش ھاتنی وەرزی زستان بۆ قوتابخانەکان درا

کوردستان TV
100%

سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران لەمیانی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە دابینکردنی نەوت پێش هاتنی وەرزی زستان بۆ قوتابخانەکان درا.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری ڕایگەیاند: د. ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ئەمڕۆ چوارشەممە 1ـی 6ـی2022 سەردانی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی کرد، لەلایەن ئالان حەمەسەعید ساڵح ، وەزیری پەروەردە و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەتی ناوبراو پێشوازی لێکرا.

ڕاشیگەیاند: لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا وەزیری پەروەردە باسی لە چاکسازییەکانی نێو وەزارەتەکەی کرد، ھەروەھا باسی لە سیستەمی E-parwarda کرد کە بووەتە ھۆی کەمبوونەوەی ڕۆتین لە دامودەزگەکانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و پێویستییەکانی وەزارەتەکەی و کێشە گیروگرفتەکانی نێو وەزارەتەکەیانی خستەڕوو.

ئەوەشی خستەڕوو کە "پاشان سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران بە بایەخەوە باسی گرنگی وەزارەتەکە و کەرتەکەی کرد، ئاماژەی بە ھەماھەنگی زیاتری نێوان سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی پەروەردە کرد ، داواشی لە بەڕێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەتی پەروەردە کرد کە تەواوی دەسەڵاتی خۆیان لە چوارچێوەی ڕێنماییە بەرکارەکان بەکاربھێنن لە پێناو بنبڕکردنی ڕۆتین و خێراترکردنی مامەڵەی ھاووڵاتی و فەرمانبەر و مامۆستایان لە دامودەزگەکاندا."

هەروەها ڕایگەیاند: ھەر لە کۆبوونەوەکە ھەڵوەستە لەسەر کارەکانی ڕابردووی وەزارەتی پەروەردە و دانانی پلانێک بۆ داھاتوو کرا. ئامادەیی و پاڵپشتی بۆ پرسی پڕۆگرامی خوێندن و بەھەند وەرگرتنی کێشە و گرفتەکانی بەردەمی بە گرنگ زانرا، گرنگیدانی تەواو بە پرسی ئەزموونەکان و پرسی سەرپەرشتیارانی پەروەردە و ئاگاداربوون لە گرفتەکانیان و چارەسەکردنییان و باس لە ھەڵسەنگاندنی کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆڕۆنا و دانانی ڕێگەچارەیەک بۆ کاریگەرییەکانی کران.

ڕاشیگەیاند: لەبەرچاوگرتنی ژیانی پێکەوەژیانی ھەمیشەیی ئاشتیانەی ھەرێمی کوردستان لە ئاستی پەروەردەدا و ھەر لەو ڕوانگەیەوە تیشک خرایە سەر خوێندنی تورکمانی و سریانی و گیروگرفتەکانیان و بەچارەسەر گەیاندنی گرفتەکانییان و پرسی قوتابخانە سووریەکان و بەھاناوەچوونیان و باسکردنی ڕۆڵی ئەم بەھەناوەچوونەی لە ئاستی پەروەردە و بە بایەخ سەیرکردنی ئەم پرسە لە ئاستی نێودەوڵەتی بەرز نرخێنرا.

ئاشکراشی کرد کە هەر لە کۆبوونەوەکە سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران ئاماژەی بە دابینکردنی سووتەمەنی(نەوت) بۆ قوتابخانەکان پێش ھاتنی وەرزی زستان دا و پێداچوونەوە بە ڕێنمایی ئەزموونەکان و دانانی میکانیزم و ڕێنمایی نوێ و باشتر کە بگونجێت لەگەڵ ئێستای پرۆسەی خوێندن، دروستکردنی تیمێکی لە سەرۆکایەتی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی پەروەردە بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە رەوشی پەروەردە و چارەسەرکردنی کێشە و گیروگرفتەکان بە پێویست زانرا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.