چهند نیشانهیهك ههیه پێویسته ئافرهتان لهبهرچاوی بگرن له پێناو تهندروستییهكی باش بۆیان، بهم شێوهیه:
1.گێژبوون لەدوای هەستانە سەر پێ:
گێژبوون لەدوای وەستان بەپێوە ڕەنگە بەهۆی کەمی ئاو لە جەستەدا بێت یان بەهۆی دانیشتن لە شوێنێکی گەرمدا، هەندێ جاریش وەرگرتنی دەرمان بەهەمانشێوە گێژبوون دروست دەکات. جگە لەمانەش ڕەنگە بەهۆی کەمخوێنیەوە بێت كە کێشەی گەورەتر لە جەستەدا دروست دەکات یاخوود كاتێك فشاری خوێن کۆنترۆل نەبێت.
2.سەرئاو کردن لە نیوە شەودا:
لە خەودا پێویستە ڕیخۆلەکانت ئارام بن و لە پشوودابن چونکە لە كاتی خەودا هیچ ناخۆیت تاوەکو ناچار بیت بچیتە سەر ئاو کردن، کەواتە ئەگەر لە یەک یا دوو جار زیاتر چویتە سەرئاو کردن ئەوا بە هەندی وەربگرە، چونکە ڕەنگە کێشە لە ڕخۆلەکانتدا هەبێت.
3.خوێنی زۆر لە سوڕی مانگانە:
ئەگەر ناچار بوویت هەموو کاتژمێرێک یەکجار پۆشاکی سوڕی مانگانەکەت بگۆرٍیت ئاسایی نیە بۆیە لەبەرچاووی بگرەو سەردانی پزیشک بکە.
4.لاواز بوونی بەرچاو و بێ هۆکار:
هەندێجار لەپڕ دابەزینی کێش و لاواز بوون نیشانەی شێرپەنجەیەی پەنکریاس و گەدەیە، چونکە خانە شێرپەنجەیەییەکان ئینێرژی جەستە بۆ خۆیان دەبەن و کەسەکە لاواز دەبێت.
5.کەمبوونەوەی بینایی و کزبوونی چاو:
پێویستە ئاگاداری ئەوەبن چاوتان لەناکاو دانەبەزیت چونکە هەندی جار بەهۆی سەکتەی مێشکەوە ئەوە ڕوو دەدات.
ژێدهر- تەندروستی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.