Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 00:34

ئەڵمانیا: مووشەکیی دژەفڕۆکە و سیستەمی رادار رەوانەی ئۆکراینا دەکەین

کوردستان TV
100%


لەسەر رێچکەی وڵاتانی رۆژئاوا و بەتایبەتی ئەمریکا کە پاڵپشتیی ئۆکراینا دەکات لە سەرەتای هێرشی رووسیاوە بۆ سەر ئەو وڵاتە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئۆلاف شۆڵتز، راوێژکاری ئەڵمانیا بەڵێنی دا بە پێدانی مووشەکیی نوێی دژەفڕۆکە و سیستەمی رادار.
شۆڵتز، بە ئەندامانی پەرلەمانی وڵاتەکەی راگەیاند، حکوومەت بڕیاری دا مووشەکیی "IRIS-T" کە ئەڵمانیا لەگەڵ وڵاتانی دیکە لە پەیمانی "ناتۆ" پەرەی پێ داوە رەوانەی ئۆکراینا بکات.
بە گوێرەی ئاژانسی "ئەسۆشێتد پرێس"، شۆڵتز، ئەوەشی راگەیاندووە، هەروەها وڵاتەکەی سیستەمی رادار دەدات بە حکوومەتی ئۆکراینا بۆ یارمەتیدان لە دیاریکردنی شوێنی تۆپهاوێژەکانی دوژمن.
لە وەڵامی رەخنەگرتن لە سیاسەتی وڵاتەکەی لە بەرامبەر دۆسیەی ئۆکراینا شۆڵتز، گوتی، حکوومەتەکەی لە رێگەی رەوانەکردنی چەکی قورس بۆ ئۆکراینا وەڵامی هێرشی رووسیای دایەوە بە گۆڕانکاریکردن لە سیاسەتی.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.