Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 00:33

لەئەمریكا كەسێك خۆی و چوار كەسی دیكەی كوشت

کوردستان TV
100%

دەسەڵاتداران رایانگەیاند، رۆژی چوارشەممە لە شاری تولسا لە ویلایەتی ئۆكلاهۆما، چەكدارێك تەقەی لە كۆمەڵگەیەكی پزیشكی كردووە پێش ئەوەی خۆی بكوژێت، لانیكەم چوار كەسی كوشتووەو چەند كەسێكی دیكەشی بریندار كردووە .
لەوبارەیەوە ئیریك دالگلیش یاریدەدەری بەڕێوەبەری پۆلیسی شارەكە بە ڕۆژنامەنووسانی گوت: تا ئێستا چوار كوژراومان هەیە، و تەقەكەرە-كەش كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە، یەكەكانی پۆلیس هەر كە ڕاپۆرتیان پێگەیشت كە پیاوێك بە تفەنگ و دەمانچەیەكەوە چووەتە ناو نهۆمی دووەمی باڵەخانەیەك لە كۆمەڵگەی پزیشكی سانت فرانسیس، دەستوەردانیان كردووە.
 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.