Erbil 38°C شەممە 28 کانونی یەکەم 07:11

هونه‌رمه‌ندانی كۆیه‌ به‌شداری فیستڤاڵی شانۆی كوردی سه‌قزیان كرد و خه‌ڵاتیان پێبه‌خشرا

کوردستان TV
100%


خوولی حه‌ڤده‌هه‌مینی فیستڤاڵی شانۆی سه‌قز له‌ 13-17ي 5 ى 2022 به‌ڕێوه‌چوو، له‌و فیستڤاڵه‌دا (11) نمایشی شانۆیی ناوه‌وه‌ی ئێران و باشور و باكوری كوردستان پێشكه‌شكران، كه‌ ( نمایش له‌ شاره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و (2) نمایشی باشوری كوردستان (كۆیه‌ و هه‌ولێر) و (1)نمایش له‌ باتمانی  باكوری كوردستان به‌شداربوون.
 تیپی شانۆی حێده‌ له‌ شاری كۆیه‌ به‌ نمایشی (گێژه‌ن) به‌شداری كردبوو،  له‌ نووسینی (سلاڤۆمێر مرۆژیك )، وه‌رگێڕان و ئاماده‌كردنی (د.فازیل جاف)، ده‌رهێنانی هونه‌رمه‌ندی به‌توانا (شوان حه‌مه‌ سه‌عید)، سینۆگرافیا (شیراز عه‌زیز)، نواندنی هونه‌رمه‌ندان ( ئومێد ڕه‌زا، هونه‌ر تاهیر، پێشه‌وا ناصح، فه‌رمان مه‌حمود)، شایانی باسه‌ (گێژه‌ن) به‌هۆی پته‌وی بنیادی ده‌ق و به‌رنامه‌ و پلانی زانستی ده‌رهێنان و گونجانی سینۆگرافیا له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی ڕووداوه‌كاندا و نواندنی پڕ له‌ هونه‌ریی و جوانی ئه‌كته‌ره‌كانی، بووه‌ مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندیی و سه‌رسامی بینه‌ران به‌و نمایشه‌، هه‌ر بۆیه‌ش یه‌ك له‌ خه‌ڵاته‌كای فیستیڤاڵ، كه‌ خه‌ڵاتی ئیفتیخاری باشترین ئه‌كته‌ری كوڕبوو به‌خشرا به‌ هونه‌رمه‌ند (فه‌رمان مه‌حود) كه‌‌ یه‌كێك بوو‌ له‌ ئه‌كته‌ره‌كانی ئه‌و نمایشه‌.. پیرۆزه‌ له‌ هونه‌رمه‌ند فه‌رمان مه‌حمود و ستافی شانۆیی گێژه‌ن  و شاری كۆیه‌ . 
ئا- كامران

 

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.