بهئامادهبوونی، ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر، بەئامادەبوونی ئایدن مەعروف، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان و ژمارەیەکی دیکە لەبەرپرسان و هونەرمەندان، لەپارکی منارە، پێشانگایەکی هونەری فۆتۆگرافی لەژێرناونیشانی هەولێر ناسنامەی باب و باپیرانم کردەوە، کەلەلایەن سەنتەری ڕۆشنبیری کۆمەڵایەتی سوڵتان مزەفەرەدین بەهەماهەنگی وێنەگر نەبیل عەریف خدر ئەنجامدرابوو.
دواى کردنەوەى پێشانگاکە کەژمارەیەک وێنە کۆنەکانی شاری هەولێر بۆیەکەمین جار نمایش کرابوون، پارێزگارى هەولێر دەستخۆشى لە سەنتەری ناوبرا و وێنەگر نەبیل عەریف خدر کرد و هیواى سەرکەوتنى بۆ خواستن.
ئا- كامران
بۆیەکەمین جار چەند وێنەیەکی کۆنی شاری هەولێر لە پێشانگایەکی هونەری فۆتۆگرافی نمایش کرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.