Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 19:32

دژە تیرۆری عێراق : لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 24 تیرۆریستی داعشمان كوشتووە

کوردستان TV
100%

دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند كە لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا، 24 تیرۆریستی داعش كوژراون و 71ی دیكەیش دەستگیركراون.
دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە راگەیەندراوێكدا، ئاماری ئەو ئۆپەراسیۆنانەی كە هێزەكانی دژەتیرۆر لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا دژبە رێكخراوی تیرۆریستیی داعش ئەنجامیانداوە بڵاوكردەوە.
بەپێی راگەیەندراوەكە كە هێزەكانی دژەتیرۆر لە یەكی مانگی كانوونی دووەمی ئەمساڵەوە تا ئێستا، 140 ئۆپەراسیۆنیان لە ژمارەیەك ناوچەی عێراق، بۆ سەر پاشماوەكانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش ئەنجامداوە.
ئاماژە بەوەیش دراوە كە لە میانی ئۆپەراسیۆنەكاندا، 24 تیرۆریستی داعش كوژراون و 71ی دیكەیش برینداربوون.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.