Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 19:27

عێراق: بەهۆی دزەكردنی پرسیارەكانەوە تاقیكردنەوەكانی پۆلی سێی ناوەندی دواخرا

کوردستان TV
100%

درەنگانی شەوی رابردوو وەزارەتی پەروەردەی عێراق تاقیكردنەوەكانی پۆلی سێی ناوەندیی تا كاتێكی نادیار دواخست .
لەوبارەیەوە ئەمڕۆ پێنجشەممە، مەحاسین ئەلدولەیمی، ئەندامی لیژنەی پەروەردەی پەرلەمان، ، دووپاتی كردەوە كە ئەمڕۆ لیژنەكە كۆدەبێتەوە بۆ تاوتوێكردنی كاردانەوەی دزەكردنی پرسیارەكانی تاقیكردنەوەی بیركاری بۆ پۆلی سێی ناوەندی.
ئەلدولەیمی لە چاوپێكەوتنێكدا گوتی: لیژنەكە ڕۆڵێكی سەرەكی دەبێت لە مامەڵەكردن لەگەڵ ئەوەی ڕوویداوە لە كەیسی دزەكردنەوە تاوەكو پرسیارەكانی تاقیكردنەوەكانی بیركاری بۆ پۆلی سێیەمی ناوەندی و دواتر بڕیاری دواخستنی تاقیكردنەوەكان بۆ قۆناغی زیاتر دەدرێت.
ئاماژەی بەوەشكردووە، لیژنەكە كاردەكات بۆ بەدواداچوونی وردی وردەكارییەكانی بابەتەكەو شێوازی دزەكردنی پرسیارەكان و لێپرسینەوە لەو كەسانەی كەمتەرخەمبوون. 

وابڕیاربوو ئەمڕۆ پێنجشەممە تاقیكردنەوەكانی پۆلی سێی ناوەندی بەڕێوەبچێت

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.