له گه‌ڕی سیی و چواره‌می خولی تۆپی پێی یانه پله نایابه‌كانی عێراق، كاتژمێر چوار و سیی خوله‌كی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌كاتی هه‌ولێر، یانه‌ی هه‌ولێر ده‌بێته میوانی یانه‌ی قاسم و یاریه‌كه‌ش له یاریگای ئۆڵۆمپی كیفل له پارێزگای بابل به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاریه‌كه یاریزانانی یانه‌ی هه‌ولێر چه‌ند ڕۆژێكه سه‌رقاڵی یه‌كه‌ی مه‌شق و ئاماده‌كارین به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاهێنه‌ری سوری نزار مه‌حروس، له گه‌ڕی پێشووی خولی نایابی عێراق، شه‌ممه‌ی ڕابردوو تیپه‌كه‌ی پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان سه‌ركه‌وتنێكی گرنگی به‌ده‌ستهێناو به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك له یانه‌ی سناعه‌ی میوانی برده‌وه‌و كۆتایی به ئه‌نجامه خراپه‌كانی هێنا كه چوار یاری له‌سه‌ریه‌كی دۆڕاندبوو.
ئێستاش یانه‌ی هه‌ولێر به كۆكردنه‌وه‌ی سیی و نۆ خاڵ له پله‌ی دوازده‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كان دایه، له‌به‌رامبه‌ریشدا، یانه‌ی قاسم خاوه‌نی سیی و سێ خاڵه‌و له پله‌ی حه‌ڤده‌می ڕیزبه‌ند دێت، له‌م وه‌رزه‌دا یانه‌ی شوڕته نازناوی خولی نایابی عێراقی به شێوه‌ی پێشوه‌خت و بۆ شه‌شه‌مین جار له مێژووی خۆی مسۆگه‌ركردووه .
ئه‌م ئێواره‌یه هه‌ولێر ده‌بێته میوانی یانه‌ی قاسم
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.