Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 19:33

ئه‌رژه‌نتین نازناوی جامی فینالیسیمای بۆ دووه‌م جار له‌ مێژووی خۆی به‌ده‌ستهێنا

کوردستان TV
100%


 
هەڵبژاردەی ئەرژەنتین نازناوی جامی ئەوروپا ئەمەریكای باشوور ناسراو بە جامی فینالیسیمای بۆ تۆپی پێ‌ بەدەستهێنا، یاری جامی پاڵەوانان یان كۆتایی گەورە ئەمساڵ لە بری جامی كیشوەرەكان لە نێوان هەردوو هەڵبژاردەی ئیتاڵیای پاڵەوانی ئەوروپاو ئەرژەنتینی پاڵەوانی ئەمەریكای باشوور لە یاریگای وێمبلی بەنێوبانگ لە لەندەنی پایتەختی بریتانیا بەڕێوەچوو.
 لەئەنجامدا هەڵبژاردەی ئەرژەنتین بە سێ‌ گۆڵی بێ‌ بەرامبەر سەركەوتنی بەدەستهێناو نازناوەكەی بۆ دووەمجار لە مێژووی خۆی بردەوە، لە خولەكی بیستوهەشتدا، یاریزن لاوتارۆ مارتینێز گۆڵێكی بۆ ئەرژەنتین تۆماركرد، پاشان ئەنخێل دی ماریا گۆڵی دووەمی تانگۆی لە دواساتەكانی گێمی یەكەم بەدەستهێناو ئەم گێمە بەم ئەنجامە بە سوودی ئەرژەنتین تەواوبوو، لە گێمی دووەمیش ڕووبەڕوو بوونەوەكە بە هەمان گوڕوتینی گێمی یەكەم درێژەی هەبوو، تا لە دوایین خولەكی كاتی زیادكراوی یاریدا، یاریزان پاولۆ دیبالا گۆڵی سێیەمی پاڵەوانی ئەمەریكای باشووری تۆماركرد.
 بەم بردنەوەش هەڵبژاردەی ئەرژەنتین نازناوی جامی فینالیسیمای بۆ دووەمجار لە مێژووی خۆی بردەوە كە پێشتر ئەم نازناوەی بۆ یەكەمجار لە ساڵی هەزارونۆسەدو نەوەدوسێ‌ بەدەستهێنابوو، هاوكات لیۆنێل مێسی ئەستێرەو كاپتنی ئەرژەنتین بە باشترین یاریزانی یاریەكە دەستنیشانكراو لە كۆتاییدا جامی پاڵەوانانی بەرزكردەوە .

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.