بەشی پێشبینی بەرێوەبەرایەتی گشتی بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان باری كەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی بڵاوكردۆتەوە كە بەم شێوەیە..
كەشی ئەمڕۆ پێنج شەممە بە گشتی ساماڵ دەبێت و خێرای با لەسەرخۆ بۆ مام ناوەند بە ئاراستەی گۆڕاو دەبێت و پلەكانی گەرما كەمێك لە تۆمارەكانی دوێنێ بەرزتر دەبنەوە.
هەروەها كەشی سبەی هەینی ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ پەیدابوونی پەڵە هەوری جیاجیا و خێرایی با لەسەرخۆ دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما بە یەك تا دوو پلە لە رۆژانی پێشوو بەرزتر دەبنەوە.
كەشناسی: سبەی پلەكانی گەرما بەرزتر دەبنەوە
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.