له یاریه‌كی دۆستانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پێدا كاتژمێر دووی دوای نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ به‌كاتی هه‌ولێر، هه‌لبژارده‌ی به‌رازیل له سیئۆلی پایته‌ختی كۆریای باشوور رووبه‌رووی هه‌لبژارده‌ی كۆریای باشوور ده‌بێته‌وه.
ئاماده‌كاریه‌كانی هه‌ردوولا بۆ جامی جیهانی دووهه‌زاروبیستودووی قه‌ته‌ر به‌رده‌وا‌مه كه یاریه‌كانی له تشرینی دووه‌م و كانوونی یه‌كه‌می داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له دوو رۆژی رابردوودا، یاریزانی هه‌ردوو هه‌لبژارده په‌یوه‌ندیان به كه‌مپی مه‌شقی هه‌لبژارده‌ی ولاتانیان كرده‌وه، له یه‌كه‌ی مه‌شقی دوێنێی سه‌ماكارانی سامبا، نه‌یمار داسیلڤای ئه‌ستێره‌ی به‌ڕازیل دووچاری پێكان هات، بۆیه ئه‌م یاریزانه بۆ یاری دۆستانه‌ی ئه‌مڕۆ له به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی كۆریای باشوور ئاماده نابێت، نه‌یمار دوای پێكانی به‌رده‌وامبوو له مه‌شقه‌كان، به‌ڵام دوای پازده خوله‌ك پشوو، یه‌كه‌ی مه‌شقی هه‌لبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی جێهێشت، نیمار دوای وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی، دواتر له به‌رده‌م میدیاكان ئاماده‌ی راهێنانه‌كان بوو.
ئه‌م پاش نیوه‌ڕۆیه به‌ڕازیڵ له‌گه‌ڵ كۆریای باشوور یاری هه‌یه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.