Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 17:18

له‌ پاڵاوتنه‌كان ئۆكراینا سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر سكۆتله‌ندا تۆماركرد

کوردستان TV
100%


لە قۆناغی پێش كۆتایی پاشكۆی پاڵاوتنەكانی كیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە كۆتاییەكانی مۆندیالی دووهەزاروبیست ودووی قەتەر، هەڵبژاردەی ئۆكراینا سەركەوتنی لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەدەستهێناو بە سێ‌ گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە هەڵبژاردەی سكۆتلەندای میوانداری بردەوەو گەیشتە قۆناغی كۆتایی.
 ئەم یاریە لە بیستوچواری ئاداری ڕابردووەوە بەهۆی هێرشی سەربازی ڕوسیا بۆ سەر ئۆكرینا دواخرابوو، لە خولەكی سیی و سێدا، یاریزان ئەندرێ‌ یارمولینكۆ گۆڵێكی بۆ ئۆكراینا تۆماركردو گێمی یەكەم بەم ئەنجامە تەواوبوو، لە گێمی دووەم و لە خولەكی چلونۆدا، یاریزان ڕۆمان یاریم چیوك گۆڵی دووەمی ئۆكراینای بەدەستهێنا، لەو لاشەوە یاریزان كالوم ماگریگۆر گۆڵێكی بۆ سكۆتلەندا لە خولەكی حەفتاونۆ تۆماركردو جیاوازی گۆڵەكانی كەمكردەوە.
لە دواساتەكانی یاریشدا، یاریزان ئارتێم دۆڤبیك گۆڵی سێیەمی میوانەكانی بەدەستهێنا، بەم بردنەوەش هەڵبژاردەی ئۆكراینا گەیشتە قۆناغی كۆتایی پاشكۆی پاڵاوتنی مۆندیالی قەتەرو لەم قۆناغەش یەكشەممەی داهاتوو ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی وێڵزی میوانداری دەبێتەوە، براوەی ئەم یاریە ڕاستەوخۆ دەگاتە كۆتاییەكانی جامی جیهانی ئەمساڵ .
 

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.