لە دەستپێكی ڕكابەریەكانی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی نەتەوەكانی ئەوروپاو لە گڕوپی ئەی فۆڕی خولەكەدا، هەڵبژاردەی پۆڵەندا بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك لە هەڵبژاردەی وێڵزی میوانی بردەوە.
لە گێمی یەكەمدا، هەردوو تیپ بێ گۆڵ یەكسان بوون، لە گێمی دووەم و لە خولەكی پەنجاودوودا، یاریزان جۆناسان ویلیامز گۆڵێكی بۆ وێڵز تۆماركرد، پاشان یاریزان جاكوب كامینسكی گۆڵی بەرامبەری پۆڵەندای لە خولەكی حەفتاودوو بەدەستهێناو ئەنجامەكەی یەكسان كردەوە.
لە خولەكی هەشتاوپێنجیش، یاریزان كارۆل سویدێرسكی گۆڵی دووەم و بردنەوەی پۆڵەندای تۆماركردو یەكەم سەركەوتن و سێ خاڵی بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەكەی لە خولی نەتەوەكانی ئەوروپا مسۆگەركرد .
له خولی نهتهوهكانی ئهوروپا پۆڵهندا سهركهوتنی بهسهر وێڵز تۆماركرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.