Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 00:33

ئەمریكا هەڵۆی خۆڵەمێشی دەداتە ئۆكرانیا كە بە مووشەكی هێلفایر پڕچەك دەكرێت

کوردستان TV
100%

راپۆرتێكی رۆژنامەی "نیویۆرك پۆست"ی ئەمریكی نیازی ئیدارەی سەرۆك جۆ بایدن ئاشكرا كردووە كە چوار "فڕۆكە بێفڕۆكەوان"ی پێشكەوتوو بۆ ئۆكرانیا دابین بكات، كە دەتوانرێت بە مووشەكی "هێلفایر" پڕچەك بكرێت.
ڕۆژنامە ئەمریكییەكە بڵاویكردەوە، سەرچاوە ئاگادارەكان لە گرێبەستەكە پشتڕاستیان كردووەتەوە كە بایدن لە پرۆسەی مامەڵەكردندایە لەگەڵ فڕۆكەكانی MQ1C Grey Eagle كە تایبەتمەندییان بە توانای فڕینی مەودای دوورترە، هەروەها دەتوانن چەكی كێشی بەرز هەڵبگرن بە بەراورد بە فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان كە لە ئێستادا سوپای ئۆكرانیا لە شەڕەكانیدا لەگەڵ سوپای ڕووسیا بەكاری دەهێنێت.
دەتوانرێت هەر فڕۆكەیەك هەشت مووشەكی هێلفایەر كە كێشی 100 پاوند بێت، كە نزیكەی دوو ئەوەندەی كێشی ئەو مووشەكانەی ئێستا بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان دەگوازرێنەوە كە ئۆكرانیا بەكاردەهێنرێت، تەیار بكرێت.
رۆژنامەكە بە گێڕانەوە لە راپۆرتێكی رۆیتەرز كە تیایدا بەرپرسێكی ئەمریكی رایگەیاندووە، ئیدارەی بایدن بەنیازە لە چەند رۆژی داهاتوودا كۆنگرێس لە ئەگەری فرۆشتنی ئەو فڕۆكەیە ئاگادار بكاتەوە و دواتریش راگەیەندراوێكی ئاشكرا بەدوادا دێت.

هەڵۆی خۆڵەمێشی MQ1C دەتوانێت لە یەك كاتدا بۆ ماوەی زیاتر لە 30 كاتژمێر بفڕێت و بڕێكی زۆر زانیاری كۆبكاتەوە بۆ مەبەستی هەواڵگری.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.