سه‌باره‌ت به جامی فینالیسمیا، لیۆنێل مێسی كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رژه‌نتین دوای یاریه‌كه ڕایگه‌یاند كه هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌سه‌ر په‌ره‌پێدان و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان به‌رده‌وام بن.
گوتیشی، ئێمه له لوتكه‌ی ئاست به‌رزیدا نین، به‌ڵام ده‌مانه‌وێت له‌به‌رامبه‌ر ڕكابه‌ره‌كانمان بجه‌نیگن بۆ بردنه‌وه‌و به‌ده‌ستهێنانی ئه‌نجامی باش له یاریه‌كاندا، تیپه‌كه‌مان خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك یاریزانی لێهاتووه كه ئومێدی ئاینده‌یه‌كی گه‌شیان لێده‌كرێت و هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه به‌ره‌و ئامانجێكی ڕوون و دیاریكراو هه‌نگاو ده‌نێین، ده‌بێت له ئێستاوه تا ده‌گه‌ینه واده‌ی ده‌ستپێكردنی مۆندیال له‌سه‌ر باشتركردنی ئاستی هه‌ڵبژارده‌كه‌مان به‌رده‌وام بین و ته‌واوی هه‌وڵه‌كانمان بخه‌ینه‌گه‌ڕ تا به باشترین شێوه بۆ ئه‌م پاڵه‌وانێتیه گرنگه ئاماده‌بین.
له‌باره‌ی یاری به‌رامبه‌ر ئیتاڵیاش مێسی ئاشكرایكرد كه له سه‌ره‌تای یاریه‌كه‌دا، ئاستی هه‌ردوولا له یه‌كتر نزیك بوو، به‌ڵام دوای تۆماركردنی گۆڵی یه‌كه‌م توانیان كۆنتڕۆڵی یاریگا بكه‌ن و به فشارێكی توند بۆ سه‌ر گۆڵی ئیتاڵیا‌و به خۆ دوورخستنه‌وه له هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك سه‌ركه‌وتنیان له ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه به‌ده‌ستهێناو نازناوی جامی پاڵه‌وانانیان برده‌وه.
مێسی: ئومێدی ئاینده‌یه‌كی گه‌ش له هه‌ڵبژارده‌ی ئێستای ئه‌رژه‌نتین ده‌كرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.