گاریس بێلی وێلزی و یاریزانی یانه‌ی رالن مه‌درید له ئه‌كاونتی فه‌رمی خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ماڵئاوایی له یانه‌ی ریاڵ مه‌درید كرد.
له په‌یامی ماڵئاوایی له یانه‌ی شاهانه‌دا بێل ده‌ڵێت ئه‌م نامه‌یه‌م نووسی بۆ ئه‌وه‌ی سوپاس و پێزانینی هاورێكانم له رابردوو و ئێستا بكه‌م، ستایشی یاریزانان و هانده‌ران و تیمی راهێنه‌ران و جه‌ماوه‌ری وه‌رزشی یانه‌كه‌م ده‌كه‌م كه هه‌میشه پشتیوان و پاڵپشتم بوونه، بێڵی ته‌مه‌ن سیی و دوو ساڵ دووپاتیكرده‌وه خه‌ونی به یاریكردن له پێكهاته‌ی ڕیال مه‌درید بینیوه.
گوتیشی، به‌خۆشحالیه‌وه له ماوه‌ی نۆ سالی رابردوو توانیم له ریزی مێرنگی یاری بكه‌م و خۆشحالم كه به‌شێكم له مێژووی دره‌وشاوه‌ی ئه‌م یانه‌یه، سوپاسی فلۆرینتینۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌و خۆسێ ئه‌نخیل به‌رێوه‌به‌ری ئه‌نجومه‌نی كارگێری ده‌كه‌م كه ده‌رفه‌تی یاریكردنیان له ریزی ڕیال بۆ ره‌خساندم، گاریس بێل له ساڵی دووهه‌زاروسێنزه له یانه‌ی تۆتنهامی ئینگلیزیه‌وه به گرێبه‌ستێك به بری سه‌د ملیۆن یۆرۆ په‌یوه‌ندی به ڕیال مه‌درید كرد‌و له‌گه‌ل یانه‌كه رۆلێكی گرنكی بینی له بردنه‌وه‌ی چه‌ندین نازناوی گرنگ له ئاستی ئیسپانیا‌و ئه‌وروپاو جیهان.
گاریس بێڵ ماڵئاوایی له یانه‌ی ریاڵ مه‌درید كرد
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.