Erbil 38°C چوارشەممە 25 ئەیلوول 00:23

ڕووسیا مانۆڕی ئەتۆمی لە نزیك مۆسكۆ ئەنجام دەدات

کوردستان TV
100%

ئاژانسی هەواڵی ئینتەرفاكسی ڕووسیا ئاشكرای كرد كە هێزە ئەتۆمییەكانی ڕووسیا لە ناوچەی ئیڤانۆڤۆ لە باكووری ڕۆژهەڵاتی مۆسكۆ مانۆڕ ئەنجام دەدەن.
ئاژانسەكە لە زاری وەزارەتی بەرگری روسیاوە بڵاویكردەوە، نزیكەی هەزار سەرباز مانۆڕی چڕ بە بەكارهێنانی زیاتر لە 100 ئۆتۆمبێل ئەنجام دەدەن، لەنێویاندا مووشەكی هەڵدانی كیشوەربڕی لەخۆگرتووە  .
هەواڵی مەشقەكان لە پارێزگای ئیڤانۆڤۆ دوای ئەوە هات كە ڕۆژی سێشەممە جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا ئاشكرای كرد كە ئەمریكا "سیستەمی مووشەكی پێشكەوتووتر" بۆ ئۆكرانیا دابین دەكات.
لە راپۆرتەكەدا هاتووە، ئەو مانۆڕانە هێزەكانی مووشەكی ستراتیژی رووسیا لەخۆدەگرن و ئامانجیان "گواستنەوەی سیستەمی مووشەكییە بۆ شوێنە مەیدانییەكان.
هێزی موشەكی ستراتیژی پێكهاتەیەكی سەرەكی هێزە ئەتۆمییە ستراتیژییەكانی ڕووسیایە، كە بۆ دەستەبەركردنی رێگری ئەتۆمی لە بەرامبەر دەستدرێژییە ئەگەرییەكان، پێكهێنراون.
بەپێی ماڵپەڕی "ئوكرینفۆرم"، هێزەكانی رێگری ئەتۆمی رووسیا لەسەر بنەمای سیستەمی ئاڵۆزی یاریس دامەزراوە كە توانای لێدانی ئامانجەكانی هەیە لە مەودای 11 هەزار كیلۆمەتر.
بەپێی هەواڵێكی كەناڵی سی ئێن ئێن، ئۆلگا سكاپێڤا پێشكەشكاری تەلەفزیۆنی ڕووسی ڕایگەیاندووە، ئەمریكا "هێڵی سوور دەبڕێت" ئەگەر ئەو سیستەمە پێشكەوتووە مووشەكییە دوور مەودایانە بۆ ئۆكرانیا دابین بكات .
بەپێی هەواڵێكی "رۆیتەرز" لە سەرەتای داگیركارییەكانی رووسیا بۆ سەر ئۆكرانیا، ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی رووسیا بە شێوەیەكی ناڕاستەوخۆ "ئەگەری هێرشی ئەتۆمی"ی بۆ هەر وڵاتێك دەوروژێنێت كە دەستوەردان لە ململانێكان بكات.


 

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.