رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: له‌ماوه‌ی مانگی رابردوودا هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران 36 هاووڵاتی كورد و پێنج مامۆستای زمانی كوردیان ده‌ستگیركردووه.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، له‌مانگی پێنجی رابردوودا، هێزه ئه‌منییه‌كانی ئێران بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و مەدەنی 36 هاووڵاتی كورد و پێنج مامۆستای زمانی كوردی له‌شاره‌كانی كوردستان ده‌ستگیركردووه.
هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، 29 كه‌سیان به‌تۆمه‌تی چاڵاكی سیاسی و هاوکاری پارته کوردستانییەکان، هاووڵاتیانی دیكه‌ش بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی پیشەیی دەستگیركراون.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، هه‌ر له‌مانگی رابردوودا سێ چاڵاكوانی ئافره‌ت و لاوێكی ته‌مه‌ن 18 ساڵ و پێنج مامۆستای زمانی كوردی له قوتابخانه‌كانی شاره‌كانی كوردستان ده‌ستگیركردووه.
رێكخراو راشیده‌گه‌ێنێت: جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان به‌م شێوه‌یه:
چالاکی سیاسی: 29 حاڵەت.
چالاکی مەدەنی و پیشەیی: 7 حاڵەت .
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای کرماشان: 5 حاڵەت
پارێزگای ئورمیە: 8 حاڵەت
پارێزگای سنە: 16 حاڵەت
پارێزگای ئیلام: 7 حاڵەت
ئەو ناوەندەی کە هاووڵاتییانی دەستگیركردووه:
ئیتلاعاتی سوپا: 8 حاڵەت
ئیدارەی ئیتلاعات: 13 حاڵەت
جێبەجێکردنی سزاکان: 10 حاڵەت
نادیار:4 حاڵەت
شوێنی دەستگیركراوان:
شەقام: 6 حاڵەت
ماڵەوە: 13 حاڵەت
دادگا: 10 حاڵەت
سنوور: 6 حاڵەت
نادیار: 1 حاڵەت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.