یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد به‌فه‌رمی رۆیشتنی ئه‌ستێره‌ی فه‌ره‌نسی یانه‌كه پۆل پۆگباى له ریزه‌كانی راگه‌یاند.
پۆگبا كه له‌گه‌ڵ هه‌لبژارده‌ی ولاته‌كه‌ی براوه‌ی نازناوی جامی جیهانی دووهه‌زاروهه‌ژده‌ی رووسیا بوو، له كۆتایی ئه‌م مانگه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ ئه‌هریمه‌نی سوور كۆتایی دێت، بۆیه ئه‌م یاریزانه گرێبه‌ستی درێژ ناكاته‌وه‌و بڕیاری رۆیشتنی له ڕیزی تیپه‌كه‌ی داوه.
به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئه‌گه‌ری زۆره ئه‌م یاریزانه دوای جیابوونه‌وه‌ی له مان یونایتد جارێكی دیكه په‌یوه‌ندی به یانه‌ی یوڤێنتوسی تیپی پێشووی خۆی بكاته‌وه، ئه‌و یانه‌یه‌ی كه له یه‌كه‌م ده‌ركه‌وتنی دوای پێگه‌یشتنی له تیپی تازه پێگه‌یشتوانی مانچسته‌ر یونایتد، له ریزه‌كانیه‌وه یاری كرد‌و له ساڵانی دووهه‌زارودوانزه تا دووهه‌زاروشانزه له پێكهاته‌كه‌ی بوو، دواتر له ساڵی دووهه‌زاروشانزه به بڕی هه‌شتاونۆ ملیۆن پاوه‌ند جارێكی دیكه گه‌ڕایه‌وه ریزی یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد.
مانچسته‌ر یونایتد به‌فه‌رمی رۆیشتنی پۆل پۆگباى له ریزه‌كانی راگه‌یاند
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.