Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 17:26

ئاژانسەكانی هەواڵ: هەریەكه‌ لە جادۆن سانچۆ و ماركۆس راشفۆرد بۆ یەك وەرزی دیكە لەگەڵ مانچسته‌ریونایتد بەردەوام ده‌بن

کوردستان TV
100%

 ئاژانسەكانی هەواڵی به‌ریتانیا بڵاویانكردەوە كه‌ یانەكه‌ هەوڵ دەدات هەریەك لە جادۆن سانچۆ و ماركۆس راشفۆرد بۆ یەك وەرزی دیكە لەگەڵ تیپەكە بەردەوام بن.
 لەمباریەوە ڕۆژنەمەی تلیگرافی بریتانی ئاشكرایكرد كه‌ كارگێری مان یونایتد لەو بروایە دان لە ژێر سەركردایەتی تین هاگی راهێنەری نوێی یانەكە سانچۆ دەرفەتی پێ بدرێت جارێكی دێكە دەگەرێتەوە سەر ئاستی راستەقینەی خۆی.
 سانچۆی تەمەن بیستودوو ساڵ لە وەرزی رابردوو لە یانه‌ی برۆسیا دۆرتمۆندی ئەلمانیەوە گواسترایەوە ریزی مانچستەر یونایتد، بەلام ئەوەی چاوەڕێ دەكرا ئەم یاریزانە نەیتوانی ئاستێكی بەرز لە ئۆڵدترافۆلد پێشكەش بكات، بۆیە رووبەرووی رەخنەگرتنێكی زۆر بۆوە.
 لەلایەكی دیكەوه‌ كارگێری مانچستەر یونایتد برواو متمانەی بە ماركۆس راشفۆرد هەیە، بەڵام یاریزانه‌كه‌ لەم وەزرەدا ئاستی وەك پێویست نەبوو بەڵكو ئەم یاریزانە تەمەن بیستوچوار ساڵە تەنیا بەشداری سیی و دوو یاری كرد، لەم یاریانەدا پێنج گۆلی تۆماركردوەو دوو گۆلیشی بۆ هاوكارانی دروستكردوە.  

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.