به‌رگریكاری یانه‌ی وێستهام یونایتدی ئینگلیزی كێرت زوما له لایه‌ن دادگای تیمس له‌له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا بۆ پێنج سال سزای قه‌ده‌غه‌ی به‌خێو كردنی پشیله‌ی به‌سه‌ر سه‌پێنرا، له‌گه‌ڵ سه‌دو هه‌شتا كاتژمێر كاركردنی به‌كۆمه‌له‌ی بێ به‌رامبه‌ر.
هه‌فته‌ی رابردوو ئه‌م یاریزانه فه‌ره‌نسیه له‌لایه‌ن دادگاوه لێكۆلینه‌وه‌ی له‌گه‌ل كرا، زوما له‌پرۆسه‌ی داددگاییه‌كه دانی به‌تاوانه‌كه‌ی دانا كه پێشێلكاری له‌به‌رامبه‌ر پشیله‌كه‌ی ئه‌نجامداوه، ئه‌م رووداوه‌ش له رۆژی شه‌شی شوباتی رابردوو روویداوه، دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی له‌تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی زوما و یوانی برای رووبه‌رووی دادگا كرانه‌وه، كۆمه‌له‌ی پاراستنی ئاژه‌ڵ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و پێشێلكاریه‌ی زوما له‌دادگا سكالای له‌سه‌ر تۆماركرد، دوای به‌رێوه‌چوونی چه‌ند دانیشتێك، دواجار دادگا بریاری خۆی له‌سه‌ر ئه‌م كه‌یسه دا، هه‌روه‌ها دادگا سزای یوان كیرت برای زومای دا به‌سه‌دو چل كاتژمێر كاركردنی به‌كۆمه‌ل‌ی بێ به‌رمبه‌ر، یوان یاری بۆ یانه‌یه‌كی پله پێنج ئینگلیزی ده‌كات.
كێرت زوما له لایه‌ن دادگاوه بۆ ماوه‌ی5 ساڵ سزای قه‌ده‌غه‌ی به‌خێو كردنی پشیله‌ی به‌سه‌ر سه‌پێنرا
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.