Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 15:29

بە بەھایی 12 ھەزار دۆلار ئامێری پزیشکی ڕادەستی ھەڵەبجە کرا

کوردستان TV
100%


فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکوومییەکان بە ھاوکاری ڕێکخراوێکی ھۆڵەندی ئامێری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەکانی ھەڵەبجە بە بەھایی 12000 ھەزار دۆلار دابین دەکات.

سەروان حوسێن بانی مارانی، بەرپرسی بەشی پڕۆژەکان لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکوومییەکان، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: وەک ڕێکخراوی ناحکوومییەکان لە دانانی پلانی خۆمان، بڕیاردرا بە ئەنجامدانی پڕۆژەیەک بەناوی لە ھەڵەبجەوە دەست پێدەکەین، کۆکردنەوەی ڕێکخراوەکانی ئەنتەر ناشناڵ و لۆکاڵییەکان بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە لەم سنوورە، ئەمڕۆ بە ھاوکاری ڕێکخراوێکی ھۆڵەندی پێداویستی تەندروستیمان دابینکرد بۆ نەخۆشخانەکانی ھەڵەبجە.

سەروان حوسێن وتیشی: چوار ئامێری ھەڵگرتنی منداڵی لە دایک بوو کە کێشەی تەندروستییان ھەیە بۆ نەخۆشخانەی منداڵبوون، لەگەڵ چەند ئامێرێکی تری تەندروستییە لە دەرەوی وڵاتەوە ھێندراون و مارکەی باشن.

ھەروەھا زیاتر گوتی:یەکەم وێستگەی کارکردنمان لە ھەڵەبجەوە دەست پێکردووە، ھەڵەبجە موڵکی ھەموو کوردێکە وەک پێویست ھاوکاری نەکراوە، لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی ھەڵەبجە قسەمانکرد بەپێی خواستی ئەوان پێداویستییەکانمان دابین کردووە، ئەمڕۆ بە بەھایی 12000 ھەزار دۆلار ئامێری پزیشکیمان ڕادەستی تەندروستی پارێزگاکە کرد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.