Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 15:27

ئەو كەسانەی مووچەی مانگانەیان لە ملیۆنێك و 500 هەزار دینار زیاترە بەشە خۆراكی مانگانەیان دەبڕدرێت

لە ئێستادا كار دەكرێت بۆ ئەوەی پسوولەی خۆراك بكرێتە ئەلیكترۆنی
کوردستان TV
100%

لە ئێستادا كار دەكرێت بۆ ئەوەی پسوولەی خۆراك بكرێتە ئەلیكترۆنی و ئەو كەسانەشی مووچەی مانگانەیەان لە ملیۆنێك و 500 هەزار دینار زیاترە بەشە خۆراكی مانگانەیان دەبڕدرێت.
حوسێن سەبری، بەڕێوەبەری پسوولەی خۆراكی دهۆك، بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی راگەیاندووە كە ئەو كەسانەی مووچەی بنەڕەتیان لە ملیۆنێك و 500 هەزار زیاتر بێت بەشە خۆراكی مانگانەیان دەبڕدرێت و تا ئێستا بەشە خۆراكی 721 خێزان بڕدراوە، كە ئەوانەش وەزیر و پارێزگار و بەڕێوەبەری گشتیی و راوێژكار و قایمقامن، چونكە ئەوانە پلە باڵان و مووچەی بنەڕەتیان لە ملیۆنێك و 500 هەزار دینار زیاترە و ئێمە بەپێی ڕێنمایەكان كاری خۆمان دەكەین.
هەروەها گوتیشی: ئێستا كار دەكرێت بۆ ئەوەی پسوولەی خۆراك بكرێتە ئەلیكترۆنی كە ئەوە تەواوبێت كاری لەسەر دەكرێت ئەوكات بەشە خۆراكی چینی دیكەش دەبڕن و خەڵكی دیكەش زیاتر دیار دەبێت كە مووچەیان لە ملیۆنێك و 500 هەزار دینار زیاترە، لەوانە بازرگان وسەرمایەدارەكان بەشە خۆراكی ئەوانیش دەبڕن، بەڵام كە پسوولەی خۆراك بووە ئەلیكترۆنی ئەوكات شەفافیەت زیاتر دەبێت و هەموو شتەكانمان بۆ ڕوون دەبێتەوە و هەماهەنگیمان لەگەڵ هەموو كۆمپانیا و ژوورە بازرگانیەكان دەبێت و هەمووی ڕوون دەبێتەوە، بۆیە پسوولەی خۆراك نامێنێت و دەبێتە ئەلیكترۆنی.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.