سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە بڕیاری دا ئەنجامدانی پشکنین و چارەسەرکردنی منداڵانی ئۆتیزم لە نەخۆشخانە حکوومییەکان بێ بەرامبەر دەبێت.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە سۆنگەی بەرپرسیارەتی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەرامبەر بە دابینکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی بۆ منداڵانی ئۆتیزم، بە لەبەرچاوگرتنی دۆخی دارایی خانەوادەکانیان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر ئەنجامدانی پشکنین و چارەسەرکردنی منداڵانی ئۆتیزم لەسەرجەم نەخۆشخانە حکومییەکان بەبێ بەرامبەر دا.
ئاماژەی بەوەش داوە کە بۆ ئەم مەبەستە وەزارەتی تەندروستی و کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ڕاسپێردراون کە بە ھەماھەنگی کاری پێویست ئەنجام بدەن،تاوەکو گشت منداڵانی ئۆتیزم بەبێ بەرامبەر لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان سوودمەندبن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.