Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 15:27

وەزیری تەندروستی: نەخۆشخانە حکوومییەکانی هەرێمی کوردستان متمانەپێکراوی بۆردە جیهانییەکانن

کوردستان TV
100%

وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ـی 06ـی 2022  لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، نەخۆشخانە حکوومییەکان متمانەی بۆردە جیهانییەکانیان هەیە.

د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕەوشی تەندروستی و زانیاری تایبەت بە کەرتی تەندروستی کەرتێکی خزمەتگوزارییەکان، لەلایەن پەرلەمانی کوردستان بۆ دانیشتنی ئەمڕۆ بانگھێشت کرا.

لە دانیشتنەکەدا وەزیری تەندروستی قسەی کرد و ڕایگەیاند: لە نەخۆشخانە حکوومییەکان زیاتر لە 23 هەزار نەشتەرگەریی کراون.

ڕاشیگەیاند: ژمارەی ئەو نەخۆشانەی بۆ چارەسەر دەچنە دەرەوەی وڵات زۆر نین، جەختیشی کردەوە کە نەخۆشخانە حکوومییەکانی هەرێمی کوردستان متمانەی بۆردە جیهانییەکانیان هەیە.

ئەوەشی خستەڕوو کە لە 2021ـدا، 12 هەزار نەخۆش سەردانی نەخۆشخانە حکوومییەکانیان کردووە، نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن پێشخراون و پزیشکی پسپۆڕ لەو نەخۆشخانانە دانراون، هاندانیش بۆ پزیشکانی دەرەوەی شار پێویستە.

وەزیری تەندروستی سەبارەت بە دەرمانەکانی شێرپەنجەش ئاماژەی بەوە دا کە 84٪ـی دەرمانەکانی شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان هەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.