پۆلیسی هەولێر ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ـی 06ـی 2022 ڕایگەیاند، هێزەکانیان ڕێگریان لە خۆسووتاندنی کەسێک کردووە لەبەردەم بارەگای نەتەوەیەکگرتووەکان کردووە کە خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێر، ئاگادار کرانەوە کە هاووڵاتییەکی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناوی (س. ع. ح) لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر دەیەوێ خۆی بسووتێنێت.
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی دیاریکراو و وێڕای ڕێگریکردن لە خۆسووتاندنی، دەستبەسەر کرا و ڕادەستی بنکەی پۆلیسی بەختیاری کرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.