Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 15:28

هۆڵی ڕۆشنبیری چەمچەماڵ سووتا

کوردستان TV
100%

بەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 2ـی 06ـی 2022 ژووری کۆنتڕۆڵی هۆڵی ڕۆشنبیری لە بینای ڕۆشنبیری و هونەری چەمچەماڵ سووتا.

پەیامنێرمان لەمبارەیەوە پێی ڕاگەیاندین، بەهۆی ئاگرکەوتنەوە ژووری کۆنتڕۆڵی هۆڵی ڕۆشنبیری چەمچەماڵ سەرجەم وایەر و  سێرکت و بۆردەکانی کۆنتڕۆڵ و دابەشکردنی کارەبای هۆڵەکە و ئامێرەکانی کۆنتڕۆڵی دەنگ و ڕووناکی هۆڵەکە سووتاون.

باسی لەوەش کرد کە تیمەکانی بەرگری شارستانی گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە و لە لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکاندا دەرکەوت هۆکاری سووتانەکە بەهۆی شۆڕتی کارەباوە ڕوویداوە.

 سەبارەت بە زەرەر و زیانەکانیش پەیامنێرمان ئاماژەی بەوە دا کە ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکە هیچ زیانێکی گیانی لێنەکەوتووەتەوە، تەنیا زیانەکان ماددین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.