Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 15:23

عەلی حوسێن کاتی کۆبوونەوەی نێوان پارتی و یەکێتی ئاشکرا دەکات

کوردستان TV
100%

بەرپرسی پەیوەندییە نیشتمانییەکانی پارتی ڕایگەیاند، هەفتەی داهاتوو پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆ دەبنەوە.

عەلی حوسێن بەرپرسی پەیوەندییە نیشتمانییەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: بەهۆی دیداری یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبوونەوەی نێوانمان دواخرا، بڕیارە هەفتەی داهاتوو هەردوو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی کۆببنەوە.

ڕاشیگەیاند: لە کۆبوونەوەی ئەمجارە لێژنەکان بەپێی پێویست دادەنرێن و لەهەر بوارێکدا لێژنەیەکی تایبەت بەخۆی بۆ دادەنرێت.

بەرپرسی پەیوەندییە نیشتمانییەکانی پارتی ئاماژەی بەوەش دا کە پێشتر لە کۆبوونەوەی ڕابردووی نێوان پارتی و یەکێتی لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان گفتوگۆمان سەبارەت بە هەڵبژاردن کرد، ڕێککەوتین بۆ ئەوەی نوێنەرایەتی خۆمان لەناو پەرلەمان بەردەوامی پێ بدەین.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.