جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، چیتر هیچ سکاڵایەک لەدژی جوتیارانی کورد لە کەرکووک وەرناگیرێت.
شاخەوان عەبدوڵڵا جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە 2ـی 06ـی 2022 سەردانی فایەق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی دادوەری عێراقم کرد.
ڕاشیگەیاند: سەردانەکە بە مەبەستی ڕێگریکردن لە سکاڵای نایاسایی عەرەبی هاوردە لە دادگەکان لەدژی جوتیارانی کورد و تورکمان لە ناوچە کێشە لەسەرەکان و پتەوکردنی پەیوەندی نێوان هەردوو دامەزراوەیی دادوەری و یاسادانان بوو.
جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژەی بەوەش دا کە لەسەر نووسراوێکی ئێمە بڕیار درا چیتر هیچ داوایەک لەدژی جوتیارانی ئێمە وەرنەگیرێت تاوەکو بەیەکجاری چارەسەری ئەو بابەتە دەکرێت، هەروەها بریار درا پەیوەندییەکانی هەردوولا پتەوتر بکرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.