بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سەیدسادق سێ تۆمەتباری دەستگیر کرد کە بەدوای شوێنەوار دەگەڕان، دەستیشی بەسەر ئۆتۆمبێلی تۆمەتباراندا گرت.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سەید سادق ڕایگەیاند: دوای ئەوەی زانیاری گەیشتە هێزەکانمان سەبارەت بە سێ تۆمەتبار کە لە گوندی سەراوی سەر بەقەزای سەیدسادق خەریکی گەڕان و پشکنین بوون بەمەبەستی دۆزینەوە و بردنی شوێنەوار، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەیدصادق و بنکەی پۆلیسی حەسار دەستبەجێ لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتباران دەستپێکرد.
ڕاشیگەیاند: توانرا هەر سێ تۆمەتبارەکە دەستگیر بکەن، دەستیش گیرا بەسەر ئۆتۆمبێلێک و ئامێر و کەرەستە و کەلوپەلەکان کە بە تۆمەتباران بووە.
پۆلیسی سەیدسادق ئاماژەی بەوەش دا کە هەر سێ تۆمەتبار (ئ. ح. س) لەدایکبووی 1985، (ئـ. ع. ئـ) لەدایکبووی 1981 و (ک. ح. ف) لەدایکبووی 1989 بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.