Erbil 38°C ھەینی 11 تشرینی یەکەم 13:27

سزای 15 ساڵ بەندکردن بۆ چوار ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەرکرا

کوردستان TV
100%

دادگەی تاوانەکانی کەرکووک ئەمڕۆ پێنجشەممە 02ـی 06ـی 2022 سزای 15 ساڵ بەندکردنی بۆ چوار ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک دەرکرد.

دادگەکە لە نووسراوێکدا بەپێی ماددەی 316 لە یاسای سزادانی عێراقی، سزای 15 ساڵ بەندکردن بۆ هەر یەک لە عیرفان کەرکووکلی، ڕیاز دانووک، پەروەین محەمەد و ئەدۆر ئۆراهۆم ئۆدیشۆ دەرکرا.

ماددەی 316 لە یاسای سزادانی عێراقی ئەو فەرمانبەرانەی حکوومەت دەگرێتەوە کە دەسەڵاتەکەیان لە بەرژەوەندی خۆیان قۆرخ دەکەنەوە.

لەمبارەیەوە پەروین محەمەد ئەندامی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک بە هەڵۆ جەباری پەیامنێری (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: ئێمە چوار کەسین نازانین بە کام تاوان سزادراوین، پێویستە تاوانێکمان کردبێ بۆ ئەوەی سزا بدرێین، بەڵام دادگە بەبێ تاوان ئێمەی سزا داوە.

ڕاشیگەیاند: لە کاتی ھەڵوشاندنەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ئێمە ھەموو شتێکمان ڕادەست کردۆتەوە، تەنانەت نوسراوی دەستەی دەستپاکی کەرکووکمان ھەیە کە ھیچ گەندەڵیەک یان تاوانێکمان لە سەر نییە، جەختیشی کردەوە کە ئەم بڕیارە، بڕیارێکی سیاسیە.

ئەو ئەندامەی پێشووی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک ئاماژەی بەوەش دا کە بەبێ ئامادەبوونی ئێمە  و بەبێ لێکۆڵینەوە ئێمە سزا دراوین و بە تاوانبار لە قەڵەم دراوین.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.