ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوخۆی ئه‌مه‌ریكا ئاشكرایان كرد، شه‌وی پێنجشه‌م پیاوێك له نزیك كه‌نیسه‌ی هه‌رێمی ئه‌یوا ته‌قه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی كردووه و به‌هۆیه‌وه 2 ژن كوژراون.
نیكۆلاس لینی به‌رپرسی نووسینگه‌ی سه‌رۆكی پۆلیسی ناوچه‌ی ستۆری ڕایگه‌یاند: پیاوه‌كه له‌به‌رده‌می ده‌رگای كه‌نیسه‌ی كۆرنرستۆن ته‌قه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی كردووه و به‌هۆیه‌وه 2 ئافره‌ت كوژراون.
ڕاشیگه‌یاند: دوای ته‌قه‌كان، پیاوه‌كه گوله‌یه‌كی به‌خۆشییه‌وه ناوه و خۆی كوشتووه، ئێمه‌ش وه‌ك پۆلیس ده‌ستمان به لێكۆلینه‌وه‌كان كردووه له هۆكاری ته‌قه‌كان و نانه‌وه‌ی ڕووداوه‌كه.
پۆلیس تا ئێستا ناسنامه‌ی ته‌قه‌كه‌ره‌كه‌ی و هۆكاری ڕوودانه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.